کوردستانی
هەواڵێکی خۆش لە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو منداڵانەی لە خانەی بێسەرپەرشتان بوون کە تەمەنیان 18 ساڵی تەواو کردووە یەکەی نیشتەجێبوون وەردەگرن و هەلی کاریان بۆ دەدۆزرێتەوە.
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر منداڵێکی خانەی بێ سەرپەرشتان تەمەنی 18 ساڵی تەواوکردبێت چارەنووسیان بە نادیاری نەماوەتەوە، وەکو ئەوەی لە کابینەی پێشوودا روویدا، بەڵکو لەم کابینەیەدا یارمەتیدراون و هەلی کار و شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ دابینکراوە".
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دەستەی وەبەرهێنان بڕی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروستدەکات و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی فەرمی بۆ کردوون و داوای لێکردوون کە رێژەیەک لەو یەکەی نیشتەجێبوونانە بدرێنە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە مەبەستی دابەشکردنیان بەسەر ئەو منداڵانەی کە لەخانەی بێسەرپەرشتان و تەمەنیان سەروو 18 ساڵە".
س.ر