کوردستانی
تورکیا لەسەر هەناردەنەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا زانیاریی نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو و ئاماژە بەوەشدەکات، بۆرییەکان ئامادەن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت.

ئالپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند "لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە بۆرییە نەوتەکان ئامادەی هەناردەکردنەوەی نەوتن، بەڵام تا ئێستا هەناردەکردنەوەی نەوت دەستیپێنەکردووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هیچ بەربەستێکی هونەری لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتدا نییە، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ئەم پرسە، تا ئێستا هەناردەکردنەوەی نەوت دەستیپێنەکردووەتەوە، بۆیە هانیان دەدەین زوو کێشەکان چارەسەربکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "هانی هەولێر و بەغدا دەدەین بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکەن و جارێکی دیکە هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە".
ئهمه لهكاتێكدایه لە رۆژی 25ی ئاداری 2023 هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان وەستاوە بەهۆی بڕیارێکی دادگای پاریسەوە، تاوەکو ئێستاش دەستیپێنەکردووەتەوە.
س.ر