گێتی

سێ هه‌واڵگرى ئه‌م وڵاته‌ له‌ هه‌رێم كوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ هه‌واڵگرى ئه‌م وڵاته‌ له‌ هه‌رێم كوژران

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى هه‌واڵێكى میدیا جیهانییه‌كان، شه‌وى سه‌رى ساڵ به‌هۆى هێرشێكى درۆنى بۆ سه‌ر هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان سێ هه‌واڵگرى ئیسرائیل كوژراون.

پێگه‌ى ئەلمەیادین ئاشکرای کردووه‌ " لە هێرشی درۆنی شەوی سەری ساڵ، بۆ سەر بنکەی یەکینەکانی 82ی دەزگای ئیسرائیل لە هەولێر، سێ ئەفسەری هه‌واڵگرى ئه‌و وڵاته‌ كوژراون".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ "حەوت ئەندامی دەزگای هه‌واڵگرى ئیسرائیل بۆ سەری ساڵ لە ناوچەی گەشتیاری سەلاحەدین لە هەولێر كۆبوونه‌ته‌وه‌، به‌لام کراونه‌ته‌ ئامانج".

شایه‌نى باسه‌، له‌ ماوه‌ى سێ مانگى رابردوو به‌ ده‌یانجار بنكه‌ و باره‌گاكانى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ هه‌ولێر له‌ لایه‌ن هێزێكى چه‌كدارى عێراق به‌ ئامانجگیراون.

ه،ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان