کوردستانی
سبه‌ینێ به‌فر ده‌بارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، سبه‌ى شه‌ممه، ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ورده‌بێت و بارانى به‌لێزمه‌ش ده‌بارێت، هاوكات له‌ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى كه‌شناسى هه‌رێم "سبه‌ینێ شه‌ممه، بەدرێژای کاتەکان ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، باران بارینی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران، لەناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەبێت بە تایبەتی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوریەکان.
هه‌روه‌ها،خێراى با مامناوەند دەبێت ( 15 – 25 ) کیلۆمهتردەبێت له‌كاتژمێرێكدا، هەندێک کات خێرای با زیاد دەبێت بۆ نزیک 35 کیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، ئاراستەی با به‌ره باشووری خۆرئاوا دەبێت".
ه،ع