کوردستانی

وادەی کردنەوەی پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی کردنەوەی پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 سەرپەرشتیاری پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری لە سلێمانی رایدەگەیەنێت لەئێستادا لە %90ی کارەکانی پرۆژەکە کۆتایی هاتووە، ئاماژەی بەوەشکرد لە هەفتەی داهاتووەوە ئەگەر بارانبارین رێگر نەبێت بەشێکی دیکە شەقامی بەکرەجۆ و قلیاسان دەکەنەوە.

ئەحمەد حسێن، سەرپەرشتیاری پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا لە %90ی کارەکانی پرۆژەکە کۆتایی هاتووە و کارکردن لە پرۆژەکە بەردەوامی هەیە، بەڵام ئەو رۆژانەی بارانە ناتوانین کار لە پرۆژەکەدا بکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە هەفتەی داهاتووەوە ئەگەر بارانبارین رێگر نەبێت بەشێکی دیکە شەقامی بەکرەجۆ و قلیاسان دەکەینەوە بەرووی شۆفێراندا".

لەبارەی کۆتایی هاتنی پرۆژەکە سەرپەرشتیارەکە وتی "ئەگەر کەشوهەوا رێگر نەبێت لە کارەکانمان لە سەرەتای مانگی نیسانی 2024 سەرجەم کارەکانی پرۆژەکە تەواودەبن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan