کوردستانی

كاریگەریی کەمکردنەوەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان لەسەر پێشمەرگە ئاشکرادەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاریگەریی کەمکردنەوەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان لەسەر پێشمەرگە ئاشکرادەکرێن
مەودا میدیا- محەمەد فایەق
 
هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان پاڵپشتییە دارایی و سەربازییاکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کەمکردووەتەوە و ئەندامێکی پێشووی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت کێشە سیاسییەکانی ناو هەرێم هۆکارێکی سەرەکییە لە کەمکردنەوەی ئەو یارمەتییانە.
 
عوسمان سێدەری، ئەندامی پێشووی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "هاوپەیمانان نیگەرانیان هەیە لەوەی ئەو چاکسازییانەی کە ئەوان چاوەڕوانیان دەکرد لە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی پێویست نییە، چەندینجار هۆشداری ئەوەیان دابوو بە بەرپرسانی هەرێم کە پەلە بکەن لە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەگەر نا واشنتۆن و هاوپەیمانانەکانی پاڵپشتییە دارایی و سەربازییاکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کەمدەکەنەوە".
 
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد "لەم ماوەیەدا ئەوە دەبینرێت کە ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە پێشکەشکردنی هاوکارییە دارایی و سەربازیی و لۆجیستیک و هەواڵگرییەکانیان کەمکردووەتەوە، هەرچەندە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هەنگاوی باشی بڕیبوو بۆ نموونە لیواکانی سەر بە هێزەکانی 70 رێکخراون و لە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی پێشمەرگەن، راهێنانیان پێ کراوە و ئامادەکراون، ئەوانی دیکە کە ماونەتەوە هێزێکی یەدەگیان لێدروستدەکرێت کە لە هێزەکەدا ئەرک و فەرمانی خۆیانیان پێ دەسپێردرێت".
 
هەروەها ئەو ئەندامەی پێشووی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "هۆکاری یەکنەگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کێشە سییاسییەکانی ناوخۆی هەرێم دەگەڕێتەوە کە یەکێتی و پارتی دەبوو زیاتر کاریان لەسەر یەکڕیزی و تەبایی و یەک وتاری هەرێم بکردایە".
 
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەکاتی شەڕی داعشەوە ئەمەریکا و هاوپەیمانان بڕێک لە بودجەیان دیاری کردبوو بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بە بڕی 42  ملیۆن دۆلار دواتر بە هۆی پابەندنەبوونی کاربەدەستانی هەرێم ئەم پاڵپشتییە داراییە کەمیکرد بۆ 22 ملیۆن دۆلار,  لەئێستاشدا بڕی پاڵپشتییە داراییەکان کەمتر بووەتەوە و تەنها 15 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزەکانی پێشمەرگە.

م.ف
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان