کوردستانی
نێچیرڤان بارزانی لەسەر پرسی مووچە هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بارودۆخی مووچەخۆرانی هەرێم لەو پەڕی خراپی دایە، ئاماژەی بەوەشکرد ئەوەش کاریگەری لەسەر هەموو کەرتەکان دروستکردووە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "بەهۆی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند ژیانی مووچەخۆرانی هەرێم لە بارودۆخێکی سەختدایە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی دروستکردووە لەسەر کۆی کەرتەکانی دیکە".
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو "داوا لە بەرپرسانی بەغدا و فراکسیۆنەکان دەکەم کە رۆڵیان هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پێویستە کێشە داراییەکانی نێوانیان بە زووترین کات چارەسەربکرێن، چونکە خەڵکی هەرێم بەشێکی دانەبڕاون لە خەڵکی عیراق".
م.ف