کوردستانی
سێ شاخه‌وانى كورد له‌ناو به‌فر بێسه‌روشوێنن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سێ شاخه‌وانى كورد له ناوچه‌ى نه‌غه‌ده له پارێزگاى ورمێى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ماوه‌ى دوو رۆژه له‌ناو به‌فر بێسه‌روشوێنن
به‌پێى هه‌واڵێكى میدیاى ئێرانییه‌كان "ئه‌و شاخه‌وانانه ژماره‌یان پێنج كه‌س بووه، له چیاكانى شنۆ له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ناو به‌فر گیریان خواردبوو، دوو كه‌سیان رزگاركراون و تا ئێستاش سیانیان بێسه‌روشوێنن".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه "گه‌ڕان به‌دواى ئه‌و سێ كه‌سه‌ى تر به‌رده‌وام و باس لهوهدهكرێ به جى پیى ئێس شوێنه‌كانیان دیاریكراوه به‌ڵام به‌هۆى چڕى به‌فر و زۆرى به‌فره‌كه نه‌توانراوه رزگار بكرێن".
سه‌ید عه‌لی تورابی قائیمقامی شارى شنۆ رايگه‌یاند" گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و شاخه‌وانانه له به‌رزاییه‌كانی چیای ره‌ندۆڵه به‌رده‌وامه".
ه،ع