کوردستانی

سبه‌ى گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ى گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

نوێنه‌رى مامۆستایانى ناڕازى له‌ پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، سبه‌ى گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان ده‌كه‌ین له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ى په‌روه‌رده‌ كه‌ داواى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كانیان ده‌كرد.

سامان عه‌لى، نوێنه‌رى مامۆستایانى ناڕازى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌، له‌ 26 ناوچه‌ى جیاجیا له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى خۆپیشاندانى مامۆستایانى ناڕازى به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

وتیشى "تائێستا هیچ داواكارییه‌كى مامۆستایان جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ى په‌روه‌رده‌ش بۆ چونه‌وه‌ ناو هۆڵه‌كانى خوێندن خۆپیشاندان ده‌كرێت و دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ تا جێه‌جێكردنى داواكارییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "دانه‌وه‌ى سێ مووچه‌ى ساڵى رابردوو، دابه‌شكردنى مووچه‌ سى رۆژ جارێك، پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ و دامه‌زراندنى مامۆستایان وانه‌بێژان و گرێبه‌سته‌كان".

شایه‌نى باسه‌، ماوه‌ى چوار مانگه‌ مامۆستایانى پارێزگاى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیان كردووه‌ و تا ئێستا پرۆسه‌ى خوێندن له‌ سنوره‌كه‌ ده‌ستیپێنه‌كردووه‌.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان