کوردستانی
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى هۆشدارى توند ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى رایگه‌یاند، جگە لەم سەرماو سۆڵەی ئەمشەو و ڕۆژانی داهاتوو تاناوەڕاستی ئه‌م هەفتەیه بەردەوامە، شه‌پۆلێكى تر‌ى باران و به‌فر هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه.
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى كه‌شناسى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و شه‌پۆله‌ى ئێستا له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان هه‌یه، كاریگه‌رییه‌كانى تا دوو رۆژى داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بن، لەگەڵ زیاتر بوونی شەپۆلی باران‌و بەفرو باران‌و تەرزە بۆ تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم و گەرمیان".
باسى له‌وه‌شكرد "لەنێوان چارەکە کۆتایی ئەم مانگەوە چەندین بارستە هەوای ساردی تری توندتر دادەبەزنە سەر تەواوی ناوچەکانى هه‌رێم، به‌هۆیه‌وه بەفر بارین تەواوی سنوری پارێزگاکانی دهۆک و هەولێرو سلێمانی و هەڵەبجە گوند و دێهاتو ناحیەو قەزاکانیان دەگرێتەوە لەگەڵ بوونی سەرمای توند‌و شەختە، تەنانەت بەفر بارین دەگاتە سەنتەری هەولێرو کەرکوک و سەنتەری گەرمیانیش".
وتیشى "پلەکانی گەرما دێتە سفرو ژێر سفرەوە لەتەواوی ناوچەکانى هه‌رێمى كوردستان به هه‌ولێر و كه‌ركوك و گه‌رمیانیشه‌وه".
ه،ع