کوردستانی

گۆڕان ناتوانێت رێكخه‌ر یه‌كلایی بكاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕان ناتوانێت رێكخه‌ر یه‌كلایی بكاته‌وه‌


 مه‌ودا میدیا-


به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌نێو خۆیدا تواناى یه‌كلاكردنه‌وه‌ و دانانى كه‌سێكى نییه‌ بۆ پۆستى رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، كێشه‌كانیش زیاتر قوڵبوونه‌ته‌وه‌ له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه‌.

ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، مانگى رابردوو ده‌رگاى خۆپاڵاوتنى بۆ پۆستى رێكخه‌رى گشتى و خانه‌ى راپه‌ڕاندن كرده‌وه‌ و بڕیاربوو له‌ 25ى كانونى یه‌كه‌م، هه‌ریه‌كه‌ له‌ رێكخه‌ر و خانه‌ى راپه‌ڕاندن هه‌ڵبژێردرێن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه‌ ئه‌و پۆستانه‌ یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌ مه‌ودا میدیا دراوه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ "له‌و قۆناغه‌ى ئێستا هیچ كه‌سێك ئاماده‌ نییه‌ پۆستى رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ربگرێت، هه‌رچه‌نده‌ قسه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكى دیار و به‌ئه‌زموونى ناو بزووتنه‌وه‌كه‌ كراوه‌، به‌ڵام ئاماده‌ییان تێدا نییه‌ خۆیان كاندید بكه‌ن بۆ پۆستى رێكخه‌رى گۆڕان".

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "تا رۆژى 25ى كانونى دووه‌م كه‌ ژوورى هه‌ڵبژاردن دیاریكردبوو، هیچ كه‌سێك فۆڕمى كاندیدبوونى بۆ رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پڕنه‌كردبووه‌وه‌، له‌دواى ئه‌و واده‌یه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ هۆشیار عومه‌ر و نزار ساڵح به‌ فه‌رمى خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندیدكرد، به‌ڵام به‌هۆى كه‌مئه‌زموونى، جڤاتى نیشتمانى ئاماده‌نه‌بوو به‌و جۆره‌ پۆستى رێكخه‌ر یه‌كلایی بكاته‌وه‌".

 له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، تا ئێستا سه‌رو 15 كه‌س خۆیان بۆ خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزووتنه‌وه‌كه‌ كاندیدكردووه‌، به‌ڵام هیچكام له‌ سه‌ركرده‌ كۆنه‌كانى بزووتنه‌وه‌كه‌ى تێدا نییه‌ و هه‌موویان كه‌سى نوێن، یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ى رێكخه‌ریش گرفتی به‌رده‌وام كۆنه‌بوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانیی گۆڕانه‌.

هه‌رچى په‌یوه‌ندى به‌ عومه‌رى سه‌ید عه‌لى هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر رایگه‌یاندووه‌ ئاماده‌ نییه‌ خۆى بۆ رێكخه‌رى گۆڕان كاندید بكاته‌وه‌، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كان، ده‌یه‌وێت به‌ بێ كاندیدبوون جڤاتى نیشتمانى متمانه‌ى پێ بداته‌وه‌ و وه‌ك رێكخه‌ر دایبنێنه‌وه‌.

له‌گه‌ڵ گرفتى نه‌بوونى كه‌سێك بۆ رێكخه‌رى گشتى گۆڕان، كێشه‌كانى گۆڕان زیاتر قوڵبوونه‌وه‌، ئه‌وكاته‌ى راپۆرتێكى كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن كه‌ میدیاى فه‌رمى بزووتنه‌وه‌كه‌یه‌ هێرشى كرده‌ سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی و تاوانبارى كرد به‌وه‌ى پاره‌ى پێویستى له‌به‌رده‌ست بووه‌ و ده‌یتوانى پێش سه‌رى ساڵ مووچه‌یه‌كى تر به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ توڕه‌یی وه‌زیرى دارایی لێكه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ به‌ توندى وه‌ڵامى میدیاكه‌ و به‌رپرسانى گۆڕانى دایه‌وه‌، ئه‌وه‌ش هێنده‌ى تر كێشه‌كانى قوڵتركرده‌وه‌، چاودێرانى سیاسیش باسیان له‌وه‌كرد، گۆڕان له‌ ئێستادا به‌سه‌ر دوو باڵ دابه‌شبوون.

ه، ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان