کوردستانی
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه: ئه‌مشه‌و به‌فر ده‌بارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مشه‌و له چه‌ندین ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌فر ده‌بارێت.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه"ئەمشەو لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوریەکان بەفر بارین دەبێت و باران بارینی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان بە ڕێژەی جیا جیا بەردەوامی دەبێت".
هەروەها"ئەمشەو ڕێژەی دابارین لە ناوچەکانی ڕۆژهەلاتی پارێزگای دهۆک، بامەرنی و ئامێدی و دێرەلوک و دینارتە و شیلادزێ و ناوچەکانی باکوری هەولێر، چۆمان و مێرگەسور و بارزان و سیدەکان، پێشبینی دەکرێت سەرووی 30 ملم باران بارین هەبێت".
"بۆ بەیانی ڕۆژی یەک شەممە نمە باران و بارانی مامناوەند پچڕ پچڕ تاکو ئێوارە بەردەوامی دەبێت، پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 تا 2 پلە بەرز دەبنەوە".
ه،ع