کوردستانی
بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل، هەروەها دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بهبیانووی چاككردنهوهی ئوتۆمبێلهكهی، كوڕهكهی ئوتۆمبێلهكهی دزیوه و دواتر فرۆشتویهتییهوه، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەری لێكۆڵینەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل به هاوكاری نووسینگهكانی رۆژههڵات و ئیبراهیم ئهحمهد دوو تۆمهتبار دهستگیران و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا".
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا تۆمەتباران (س، ع، أ) لهدایكبووی 1983 و (ر، هـ، أ) لهدایكبووی 1993 بەبڕیاری دادوەر و بەپێ مادەی 446 لە یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".
م.ف