گێتی

به‌هۆى كه‌مى ده‌رمان كۆلێرا بڵاوبووه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌هۆى كه‌مى ده‌رمان كۆلێرا بڵاوبووه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى به‌رده‌وامى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ و بۆردومانى ناوه‌نده‌كان و كۆگاكانى ده‌رمان و كه‌مى ده‌رمان بووه‌ته‌ هۆكارى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى كۆلێرا له‌ ناوچه‌كه‌.

میدیا جیهانییه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌، ئیسرائیل به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرش و بۆردومانه‌كانى بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین كۆگاى ده‌رمان به‌ر هێرشه‌ موشه‌كییه‌كان كه‌وتوون و به‌ سه‌دان ته‌ن ده‌رمان له‌ناوچوون.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ پزیشكانى بێسنور باسیان له‌وه‌كردووه‌"كه‌مى و نه‌بوونى ده‌رمان له‌ كه‌رتى غه‌ززه‌ بووه‌ته‌ هۆكارى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى كۆلێرا له‌ناو منداڵانى ناوچه‌كه‌ و ئه‌گه‌رى روودانى كاره‌سات هه‌یه‌".

شایه‌نى باسه‌، شه‌ڕى غه‌ززه‌ و ئیسرائیل ماوه‌ى 100 رۆژه‌ به‌رده‌وامى هه‌یه‌ ئه‌گه‌رچى چه‌ندانجار ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام درێژه‌ به‌ هێرشه‌كان دراوه‌ له‌ لایه‌ن ئیسرائیل.

ه،ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان