کوردستانی
شه‌پۆلێكى به‌فر بارین هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، شه‌پۆلێكى به‌فر بارین له دواى 22ى مانگه‌وه هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه.
پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند " ئەو شەپۆلە باران و بەفرەی دەریای ناوەڕاست کە ماوەی چەند رۆژێکە ناوچه‌كانى هه‌رێمى گرتوەتەوە لاواز بووە و لە سبەی ڕۆژی دووشەممە كاریگه‌رییه‌كانى كه‌مده‌بێته‌وه به‌ڵام له ناوچه شاخاوییه‌كانى ده‌مێنێته‌وه".
باسى له‌وه‌شكردووه "رۆژى 16ى ئه‌م مانگه كه‌شوهه‌واى هه‌رێمى كوردستان ئاسایی ده‌بێته‌وه و ئاسمان خۆر‌و هه‌ور ده‌بێت".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد "رۆژى 22ى ئه‌م مانگه شه‌پۆلێكى به‌فر بارین هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه".
ه،ع