کوردستانی
كێشەی زەوی و زار لە هەڵەبجە كوشتنی لێ كەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی كێشەی زەوی و زار لە گوندێكی سەر بە ناحییەی سیروان بەهۆیەوە كەسێك كوژرا.
بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئادار، لە گوندی غوڵامی سەر بە ناحییەی سیروان لە پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی كێشەی زەوی و زار كەسێك بە ناوی (ك،ع،غ) تەمەن 48 ساڵ پیشەی جوتیار كوژرا".
ئاماژە بەوەشكراوە "برای كوژراوێكیش بە ناوی (م،ع،ع) بریندار دەبێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت و دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی پۆلیس تۆمەتبارەكە خۆی رادەستی پۆلیس دەكات و دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە".