کوردستانی

لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان جموجوڵەکانی داعش دەستیپێکردووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان جموجوڵەکانی داعش دەستیپێکردووەتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەرپرسێکی ئەمنی لە ئیدارەی گەرمیان ئاماژە بەوەدەکات کە جموجوڵەکانی چەکدارانی داعش لە گوندەکانی ئەو ناوچەیە دەستیپێکردووەتەوە و دووبارە بوونەتەوە بە مەترسی.

بەرپرسێکی ئەمنی لە یەکێک لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەیەکە جموجوڵەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان دەستیپێکردووەتەوە، بە تایبەت لە نزیک ناحیەکانی کوڵەجۆ و زنانە و چەند ناحیەکی دیکە".

ئاماژەی بەوەشکرد "راستە چەکدارانی داعش جموجوڵەکانیان دەستپێکردووەتەوە، بەڵام ئێستا لە فڕۆکەی هاوپەیمانان دەترسن، بۆیە جوڵەکانیان کەمترە، هەروەها سوپای عیراقیش لە جاران بەهێزترە".

ئەو بەرپرسە وتیشی "سنووری ئێمە 46 گوندە، چوار گوندیان چۆڵە کەسی تیادا نییە، چواری دیکەشی لەژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی داعشدایە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان