کوردستانی
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە بارەی مووچەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- محەمەد فایەق
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی بەغدا ئەو 618 ملیار دینارەی بڕیاری ناردنی داوە بەشێوەی سولفەیە، ئاماژەی بەوەشکرد کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەیە و چاوەڕێی پارەکەی بەغداین.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای پارتی راگەیاندووە "ئەو بڕە پارەیەی بەغدا بڕیارە بینێرێت بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بڕەکەی 618 ملیارە بە شێوەی سولفەیە و کاتییە".
ئەوەشی خستەڕوو "بڕیارە ناردنی ئەم بڕە پارەیە بۆ هەرێم بەردەوامدەبێت هەتا ئەو کاتەی یاسای بودجەی ساڵی 2024 هەمواردەکرێتەوە، هەروەها ئەوە پارەیەی دەنێردرێت 300 ملیار کورتهێنانی دەبێت بۆ مووچەی فەرمانبەران".
ئەمەش لە کاتێکدایە دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بەردەوامن لەسەر پرسی مووچە و بودجە، بەڵام تائێستا بە ناڕوونی ماونەتەوە.
م.ف
م.ف