کوردستانی

شاندێکی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندێکی  باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا- محەمەد فایەق 

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شاندێكى كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق سه‌ردانى هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی هه‌رێم كۆبێتەوە، هۆکاری سەردانەکەشیان بۆ هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن. ‌

جومانه‌ غه‌لاى، وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق رایگه‌یاند "به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ئەمڕۆ 15 ی کانونی دووەمی  2024 شاندێكى باڵای  كۆمسیۆنی عیراق سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ بەرپرسانی  هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌".

پێشتر نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بە فه‌رمانێكى هه‌رێمى رۆژى 25ى شوباتى 2024ی دیاریکردبوو بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، بڕیاریشە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق سەرپەرشتیاری ئەو هەڵبژاردنە بکات.

م.ف
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان