کوردستانی

بارانبارینی ئەمساڵ بەنداوەکانی بووژاندووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارینی ئەمساڵ بەنداوەکانی بووژاندووەتەوە
مەودا میدیا- محەمەد فایەق

بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات بارانبارینی ئەمساڵ ئاستی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستانی بەرزکردووەتەوە، جگە لە بەنداوێک نەبێت.

رەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بارانبارینی ئەمساڵ ئاستی ئاوی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستانیان بەرزکردووەتەوە، هەموو بەنداوەکان بڕی پێویست ئاویان تێدایە بارودۆخیان باشە، جگە لە بەنداوی دوکان نەبێت کە بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی ئاو تیایدا کەمە".

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد "لە 48 کاتژمێری رابردوودا لە ئاوی بەنداوی دوکان 126 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی رابردوو سێ مەتر ئاوی دوکان کەمیکردووە".

لە هەرێمی کوردستان 23  بەنداو هەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە چەند بەنداوێکی دیکە دروستبکات بە مەبەستی گلدانەوەی ئاوی زیاتر.

م.ف
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان