کوردستانی

دابەشکردنی نەوتەکەی حکومەتی عیراق دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی نەوتەکەی حکومەتی عیراق دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت سبه‌ینێ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ئه‌و نه‌وته‌ ده‌كرێت كه‌ حكومه‌تی عیراق ناردوویەتی بۆ هەرێمی کوردستان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "بڕیارە سبەینێ سێشەممە 16ی كانونی دووه‌می 2024 پرۆسەی دابەشکردنی ئەونەوتەی لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە دابین کراوە دەست پێبکات لە سنووری قایمقامییەتی قەزای پشدەر بەتایبەتی ناوچە شاخاویە ساردەکانی ئەو سنوورە".

لە راگەیەندراوەکەدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "بڕی نه‌وته‌كه‌ 200 لیتره‌ بۆ هەرخێزانێک كە نرخی نه‌وته‌كه‌ 60 هەزار دیناره‌".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان