گێتی
دادگاى لاهاى له‌سه‌ر سكاڵایه‌كى ئه‌فریقاى باشوور كۆبووه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رۆژى پێنجه‌شممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى دادگاى لاهاى له‌باره‌ى كۆمه‌ڵكوژى ئیسرائیل له كه‌رتى غه‌ززه به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى دادگاى لاهاى له هۆڵندا، سكاڵایه‌كى 84 په‌ڕه‌یی كه له‌لایه‌ن ئه‌فریقاى باشوور تۆماركراوه، هاتووه، ئیسرائیل له‌شه‌ڕى غه‌ززه پێداویستى و به‌ڵێنه‌كانى به‌پێى كۆنفرانسى كۆمه‌ڵكوژى 1948 پێشێلكردووه.
ئه‌فریقاى باشوور داوایكردووه، هه‌رچى زووه لاهاى بڕیار ده‌ربكات بۆ راگرتنى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه، ئه‌و سكاڵایه‌ى ئه‌فریقاى باشوور بووه هۆكارى دڵخۆشى چه‌ندین وڵات و له لایه‌ن چه‌ندین وڵاته‌وه پێشوازى له‌و سكاڵایه‌و هه‌وڵه‌ى ئه‌فریقا كراوه.
له لایه‌كى تره‌وه، جگە لە چڕ بوونەوەی فشارە جیهانییەکان لەسەر ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل، بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ، هاوپەیمانە عەرەبییەکانیشی خستووەتە سەر دوو ڕیانی پاڵپشتی یان دوور کەوتنەوە له پشتیوانی ناتانیاهۆ.
شایه‌نى باسه، زیاتر له سێ مانگه شه‌ڕى ئیسرائیل و غه‌ززه به‌رده‌وامى هه‌یه و ئیسرائیل به چڕى بۆردومانى غه‌ززه ده‌كات له شوێنى نیشته‌جێبوون و ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى و تا ئێستاش به ده‌یان هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زۆرینه‌شیان منداڵن.
ه،ع