کوردستانی
ئۆتۆمبێلى مه‌لیكه ده‌ستى به‌سه‌ردا ناگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ دووشممه چه‌ند هه‌واڵێك بڵاوبوونه‌وه له‌باره‌ى گرتنى ئۆتۆمبێلى مه‌لیكه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له گرتنى ئۆتۆمبێلى مه‌لیكه ده‌كه‌ن گوایه مه‌فره‌زه‌یان بۆ دانراوه راست نین و هیچ هه‌وڵێكى له‌و جۆره بونى نییه".
باسى له‌وه‌شكرد "له هیچ ناوچه‌یه‌كى سنورى پارێزگاى سلێمانى مه‌فره‌زه دانه‌نراوه بۆ گرتنى ئۆتۆمبێلى مه‌لیكه".
شایه‌نى باسه، له هه‌رێمى كوردستان به ده‌یان هه‌زار ئۆتۆمبێلى مه‌لیكه بوونى هه‌یه و تا ئێستاش وه‌زاره‌تى ناوخۆ رێگه چاره‌یه‌كى بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه دانه‌ناوه له باره‌ى تۆماركردنیان.
ه،ع