کوردستانی
له خورماڵ خولێكى شۆردنى مردوو ده‌كرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له ناحیه‌ى خورماڵى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه خولێكى بڕین و كفنكردن و شۆردنى موردوو بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز ده‌كرێته‌وه.
نه‌جمه‌دین مه‌حیه‌دین، هاوڵاتیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌سه‌ر داواى هاوڵاتییانى سنوره‌كه بڕیارمانداوه به كردنه‌وه‌ى خولێكى بڕین و كفنكردن و شۆردنى مردوو بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز له خورماڵ".
وتیشى "خوله‌كه له دواى نوێژى خه‌وتنان ده‌بێت و له 23ى ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات و هه‌ركه‌س ده‌توانێت به‌شدارى بكات له‌و خوله، شوێنه‌كه‌شى له مزگه‌وتى نه‌وره‌سى ده‌بێت له خورماڵ".
ه،ع