کوردستانی
مه‌سعود بارزانى له‌گه‌ڵ راكان جبورى كۆبووه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
په‌رله‌مانتارێكى سه‌ر به هاوپه‌یمانى عه‌ره‌ب له‌كه‌ركوك رایگه‌یاندووه، له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كى مێژووییان ئه‌نجامدراوه و داواى لێبوردنیشیان لێكراوه.
میدیاكان ئه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، موهه‌یمه‌ن حه‌مدانى، په‌رله‌مانتارى سه‌ر به هاوپه‌یمانى عه‌ره‌ب له كه‌ركوك، مه‌به‌ستى له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هه‌ولێر ئه‌وه‌بووه كه "شاندێك سه‌ردانى هه‌ولێریان كردووه و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش راكان جبورى، پارێزگارى كه‌ركوك ئاماده‌بووه".
حه‌مدانى باسى له‌وه‌شكردووه "سه‌ردانه‌كه مێژوویی بووه و باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا كراوه، هه‌روه‌ها باس له هه‌ڵه‌كانى ساڵانى رابردووش كراوه".
ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو "لایه‌نى كوردى دانى به هه‌ڵه‌كانیان ناوه و داواى لێبوردنیان كردووه و جه‌خت له عێراقیبوونى كه‌ركوكیش كراوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له ماوه‌ى چه‌ندین ساڵى رابردوو پارتى به توندى دژى راكان بووه و به‌كه‌سێكى خۆسه‌پێن باسیكردووه.
ه،ع