کوردستانی

فه‌رمانبه‌ران ره‌خنه‌ له‌ رۆشتنى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ داڤۆس ده‌گرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


فه‌رمانبه‌ران ره‌خنه‌ له‌ رۆشتنى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ داڤۆس ده‌گرن

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌یاوه‌رى شاندێك گه‌یشتووه‌ته‌ داڤۆسى سویسرا بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆڕبه‌ندى ئابوورى جيهان.

له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان سێ مووچه‌ى ساڵى رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه‌ و ئێستاش نزیكه‌ى 40 رۆژه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ و دیاریش نییه‌ كه‌ى مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت رۆشتووه‌ته‌ داڤۆس.

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چاودێران و سیاسییه‌كان  وفه‌رمانبه‌رانیش، ره‌خنه‌یان له‌ چونه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت گرتووه‌ و باسیان له‌وه‌كردووه‌، له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌ران مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، له‌برى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌ خه‌مى مووچه‌دا بێت به‌ڵام چووه‌ بۆ سویسراو به‌شدارى له‌ كۆڕبه‌ند ده‌كات.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌شكراوه‌ "ده‌بوو سه‌رۆكى حكومه‌ت پێش هه‌موو شتێك هه‌وڵى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بدایه‌ و مادام ده‌ڵێن مووچه‌ لاى به‌غدایه‌ بۆچى داواى مافى خه‌ڵكى كوردستان ناكات و خۆى ناچێته‌ به‌غدا تا فه‌رمانبه‌ران له‌ چاوه‌ڕوانى مووچه‌ نه‌بن".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان