کوردستانی
هەڤاڵ ئەبوبەکر دەربارەی هێرشەکەی سەر هەولێر هاتە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- محەمەد فایەق
پارێزگای سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە دەربارەی هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر هەولێر، لە پەیامەکەیدا هاتووە کە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر ئیدانە دەکەین و داوای یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکان دەکەین.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگای سلێمانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند ''بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، بە توندیی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و هەموو ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان دەکەین، پرسە و هاوخەمیی خۆمان بۆ قوربانییەکان دەردەبڕین و هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین''.
پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو ''داواکارین ئەم هێرشانە لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان ڕابگیرێن، شەڕ هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، تەنها ئاشتیی و سەقامگیریی لە ناودەبات و کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات، ئاسایش و ئابووریی ناوچەکە بەگشتیی دەخاتە ژێر مەترسییەوە''.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد ''داوا لە لایەنە سیاسییەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، یەکڕیزیی لە نێوخۆدا بهێننەکایەوەو، خۆیان لەهەر لایەنداریی و هەژمونێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی؛ بەدوور بگر''.
م.ف
م.ف