گێتی
چه‌ند كه‌سێكى تر له رووداوه‌كه‌ى شارى كرمانى ئێران گیران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی وه‌زاره‌تى دادى ئێران رایگه‌یاند، چه‌ندین كه‌سى تر كه تێوه‌گلابوون له رووداوى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شارى كرمانى ئێران ده‌ستگیركراون.
مەسعوود ستایشی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دادى ئێران به میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند" ئیسرائیل هۆكارى ئه‌و رووداوى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شارى كرمان بووه و سزاى خۆیان وه‌رده‌گرن".
باسى له‌وه‌شكردووه "دەسەڵاتی دادوەری بە فەرمانی تایبەت بەدواداچوونی بۆ بە ئەنجام گەیاندنی دۆسیەی رووداوه‌كه‌ى کرمان کردووە و چەند کەسی سەرەکی دەستبەسەر کراون و بەدواداچوون بۆ دەستبەسەرکردنی کسانی دیکەش بەردەوامە".
شایه‌نى باسه، سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه له دوو ته‌قینه‌وه‌دا له شارى كرمانى ئێران به سه‌دان كه‌س كوژران و برینداربوون.
ه،ع