کوردستانی

بەشێك لە شایستە داراییەکانی وانەبێژان دابەشکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشێك لە شایستە داراییەکانی وانەبێژان دابەشکرا
مەودا میدیا- محەمەد فایەق

شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژان دابەشدەکرێت، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژان رایدەگەیەنێت سەرەتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژان لە سەرجەم پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
 
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ لە چەند پەروەردەیەک لە سنووری هەولێر مووچەی وانەبێژان دابەشکراوە وەکو پەروەردەکانی چۆمان و سۆران ومێرگەسوور".

هەروەها ئاماژەی  بەوەشکرد "سبەینێ پێنجشەممە 18 ی کانوونی دووەمی 2024 لە بەشێک لە پەروەردەکانی سنووری سلێمانی و هەولێر شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژان دابەشدەکرێت، بۆ هەفتەی داهاتوو رۆژی یەکشەممە مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژان لە سەرجەم پەروەردەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک دابەشدەکرێت".
 
ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستایە و کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لە نێوان 250 – 350 هەزار دینار وەردەگرن، بڕوانامەی بەکالۆریۆس 250 – 400 هەزار دینار وەردەگرن.

م.ف
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان