کوردستانی
ئایا لە سلێمانی قەیرانی غاز دروستدەبێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نوێنەری کارگەکانی غاز لە سلێمانی رایدەگەیەنێت لەئێستادا قەیرانی غاز نییە و نرخی غازیش بەرزنەبووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد بەشە غازی سلێمانی کەمیکردووە ئەمەش کاریگەریی لەسەر کارگەکان کردووە.
کۆچەر تاهیر، نوێنەری کارگەکانی غاز لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا قەیرانی غاز نییە و نرخی غازیش بەرزنەبووەتەوە و نرخەکەی هەروەک پێشووترە، بەڵام غاز لە غەزانەکانمان کەمیکردووە و نازانین لە داهاتوودا نرخەکەی بەرزدەبێتەوە یاخود نا".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەشە غازی سلێمانی کەمیکردووە ئەمەش کاریگەریی لەسەر کارگەکان کردووە، بەڵام رێگەمان نەداوە تائێستا قەیران دروستببێت".
نوێنەری کارگەکانی غاز لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "دابەشکردنی نەوتی سپی هیچ کاریگەرییەکی لەسەر غاز نەکردووە و خواست لەسەر غاز هەر هەیە".
س.ر