کوردستانی
تەرمی سێ شاخەوانەکەی نەغەدە دۆزرانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای پێنج رۆژ تەرمی سێ شاخەوانەکەی گروپی کاویانی نەغەدە دۆزرانەوە کە کەوتبوونە ژێر هەرەسی بەفر و بڕیارە تەرمەکانیان بگوازرێتەوە بۆ شاری شنۆ.
ماوەی پێنج رۆژە چارەنووسی ئەو سێ شاخەوانە بێسەروشوێنە و ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی کانونی دووەمی 2024 توانرا تەرمەکانیان لەژێر بەفردا دەربهێندرێت، بڕیارە تەرمەکانیان ببرێتەوە شاری شنۆ.

پێنج شاخەوانی گروپی کاویانی نەغەدە لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، چوونە چیای رندۆڵەی شنۆ و لەوێ مانەوە، نیوەڕۆی هەینی لە کاتی گەڕانەوەدا کەوتنە بەر هەرەسی بەفر و تا ئەمڕۆ چوارشەممە چارەنووسی ئەو سێ کەسەیان نادیار بوو، موبین جیسمی و سەلام بەهمەنیار، ئەو دوو ئەندامە رزگارکراوەن کە تیمەکانی مانگی سوور بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شنۆیان گواستوونەتەوە، ئەمڕۆش چارەنووسی محەمەد روویان، موحسین عەزیزی و رەزا کاییش دیاریکراو تەرمەکانیان دۆزرانەوە.
س.ر
س.ر