کوردستانی

تا ئێستا كورد بۆ حكومه‌تى خۆجێيی كه‌ركوك هیچ هه‌وڵێكى نه‌داوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


تا ئێستا كورد بۆ حكومه‌تى خۆجێيی كه‌ركوك هیچ هه‌وڵێكى نه‌داوه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌رپرسێكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پارتى بێته‌ پێشه‌وه‌ و ئاماده‌یی هه‌بێت بۆ گفتوگۆ ده‌توانرێت له‌ كه‌ركوك كارى گه‌وره‌ و پێكه‌وه‌یی بكرێت.

به‌رپرسى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند" ئه‌ركێكى مێژوویی له‌سه‌ر شانى یه‌كێتى و پارتییه‌ له‌باره‌ى كه‌ركوك و ئه‌نجومه‌نى خۆجێیی شاره‌كه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "یه‌كێتى زۆرینه‌و له‌سه‌ر پارتیش پێویسته‌ بێته‌ پێشه‌وه‌ و هاوئاهه‌نگى بكات له‌گه‌ڵ یه‌كێتى له‌پێناو كه‌ركوك و كه‌ركوییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ بۆ ئاسایش و ئارامى و كورد له‌ كه‌ركوك به‌هێزبێته‌وه‌".

شایه‌نى باسه‌، مانگێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان لایه‌نه‌ كوردییه‌كان نه‌كراوه‌ له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێی پارێزگاكه‌.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan