کوردستانی
بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە ژنێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- محەمەد فایەق
بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە لە شاری کەرکوک ژنێک گیانی لەدەستدا، پۆلیسی کەرکوک دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند "بەهۆی دەستڕێژی گولـلە لە گەڕەکی سەرچناری شاری کەرکوک ژنێک گیانی لەدەستدا، بکوژەکە لەکاتی کوشتنەکەدا ماتۆڕی بەکارهێناوە و هەشت فیشەکی ناوە بە ژنەکەوە''.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو ''بکوژەکە لەکاتی تاوانەکەیدا دەمانچەی بێدەنگی بەکارهێناوە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی هەڵهاتووە، بەپێی زانیارییەکان کوژراوەکە ژنێکی تەمەنی 40 ساڵە ئەندامی لقی کەرکوکی تەڤگری ئازادییە''.
م،ف