کوردستانی
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی بۆ هێزە ئەمنییەکان دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یانی ژماره 22ی ئه‌مڕۆیدا رایگه‌یاندووه "له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوای راوێژكردن له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی ده‌زگای ئاسایش و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن بڕیارماندا:

یه‌كه‌م: ئه‌و هێزانه‌ی ئێستا له ئه‌ركدان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی له پشوودان هیچ ئاڵوگۆڕی به هێزه‌كانیان ناكرێت، كه پێكهاتوون له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، به‌رگری و فریاكه‌وتن، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، ئاسایش، پێشمه‌رگه و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا، له ئه‌ركدا ده‌مێننه‌وه تا به فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
دووه‌م: دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م بارودۆخه ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه هێزه‌كانی ئاماژه‌پێكراوی سه‌ره‌وه له ئه‌ركدا بوون به مۆڵه‌ت بۆیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه.
سێیه‌م: ئه‌م به‌یانه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.