کوردستانی
جوتیارێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانیی ئەمڕۆ لە کاتی کێڵانی زەوییەکەی تراکتۆری جوتیارێک لە ناحیەی تەقتەقی سەر بە قەزای وەرگەڕا و شۆفێرەکەشیی کەوتە ژێر تراکتۆرەکە و بەهۆیەوە گیانیی لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی مەودا میدیا لە تەندروستیی کۆیە وەریگرتووە، ئەمڕۆ شەممە 20ی کانونی دووەمی 2024 لە ناحیەی تەقتەقی قەزای کۆیە جوتیارێک لەکاتی کێڵانی زەوی تراکتۆرەکەی وەرگەڕاوە و جوتیارەکە کەوتووەتە ژێر تراکتۆرەکە و گیانی لەدەستداوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، جوتیارەکە ناوی "قاسم حەمەد"ە و تەمەنی 43 ساڵە و خەڵکی گوندی قەمبەرە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کراوە.
س،ر