کوردستانی
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى: ده‌سه‌ڵاتی هیچمان نه‌ماوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتى هیچمان نه‌ماوه و ته‌نانه‌ت ناتوانین یه‌ك نوسراویش بكه‌ین.
به‌رزان شێخ محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عيراق له باره‌ى نایاسایی بوونى درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ده‌سه‌ڵاتى هیچمان نه‌ماوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "وه‌ك سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌ن رۆژانه ناوه ناوه ده‌وام ده‌كه‌ین، ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نیش جار جاره ده‌چنه بیناى ئه‌نجومه‌ن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى هیچمان نه‌ماوه و ناتوانین ئیشوكارى هاوڵاتییانیش به‌ڕێ بكه‌ین".
باسى له‌وه‌شكرد" ده‌سه‌ڵاتى یه‌ك نوسراویشمان نییه، پێمان وتراوه چیتر ئیش مه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر شتێك رووبدات له سنوره‌كه ده‌سه‌ڵاتمان نییه به‌دواداچوون بكه‌ین و هیچ نوسراوێكیش ناكه‌ین، به‌ڵام مووچه‌مان بۆ خه‌رجده‌كرێت، چونكه حكومه‌ت قه‌رزدارى مووچهخۆرو فه‌رمانبه‌ران و ئێمه‌شه".
ساڵى رابردوو دادگاى فیدراڵى عيراق بڕیارى درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان به‌نایاسایی دانا‌و به‌هۆیه‌وه ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان كاره‌كانیان راگیرا.
ه،ع