کوردستانی

مامۆستایانى ناڕازى: سبه‌ى گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان ده‌كه‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانى ناڕازى: سبه‌ى گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان ده‌كه‌ین

مه‌ودا میدیا-

نوێنه‌رێكى مامۆستایانى ناڕازى راگه‌یاند، سبه‌ینێ خۆپیشاندانى گه‌وره‌ ئه‌نجامده‌درێت و مامۆستایانیش بایكۆت دوپاتده‌كه‌نه‌وه‌.

سامان عه‌لى، نوێنه‌رێكى مامۆستایانى ناڕازى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌، مامۆستایانى ناڕازى له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى خۆپیشاندانى گه‌وره‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن".

باسى له‌وه‌شكرد "خۆپیشاندانه‌كه‌ بۆ دوپاتكردنه‌وه‌ى بایكۆته‌ تا ئه‌و كاته‌ى داواكارى مامۆستایان جێبه‌جێ ده‌كرێت كه‌ خۆى له‌ سێ مووچه‌ى ساڵى رابردوو و دابه‌شكردنى مووچه‌ سی رۆژجارێك و له‌گه‌ڵ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ و دامه‌زراندنى مامۆستایانى وانه‌بێژ و گرێبه‌ست".

شایه‌نى باسه‌، 135 رۆژه‌ مامۆستایانى پارێزگاى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیان كردووه‌ و ئاماده‌نین بچنه‌وه‌ قوتابخانه‌كان.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان