کوردستانی
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان: ئەوەی پێویست بێت بۆ خوێندکاران دەیکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە دۆخی مامۆستایان تێدەگەن، ئاماژە بەوەدەکات ئەوەی پێویست بێت بۆ خوێندکاران لە ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە درێغی تێدا ناکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی کانونی دووەمی 2024 ئالان حەمەسەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئێمە لە دۆخى مامۆستایان تێدەگەین و رێزیان لێ دەگرین و سوپاسى خۆڕاگرییان دەکەین، بەڵام چارەنووسى خوێندن لەو سنوورانە گرنگە و لەو پێناوەشدا بەڕێوەبەرایەتییەکانى ئەو سنوورانە (سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و راپەڕین) ساڵنامەیەکیان ئامادە کردووە و خوێندن لەو ناوەندانە دەستیپێکردووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجومەنی وەزارەتی پەوروەردە تاوتوێی میکانزمێک دەکەین بۆ قەرەبووکردنەوەی کاتی لەدەستچووی خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی و چۆنییەتی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوە گشتییەکان".
وەزیری پەروەردە دووپاتیشیکردەوە "ئەوەی پێویست بێت بۆ خوێندکاران لە ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە درێغی تێدا ناکەین".
س.ر