کوردستانی

قەدەغەکردنی هاتووچۆ ئاستەنگی بۆ کەرتی تەندروستی دروستکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەدەغەکردنی هاتووچۆ ئاستەنگی بۆ کەرتی تەندروستی دروستکردووە
مەودا میدیا-

داخستنی سنوورەکانی نێوان شەقڵاوە  و بالیسان ئاستەنگییەکی زۆر بۆنەخۆشخانەی گشتی بالیسان دروست دەکات،بەتایبەتیش لەم کاتە هەستیارەدا کەکەرتی تەندروستی پێدا تێپەڕدەبێت لە رووبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە راگەیاندراوێکدا فەرهاد عزیز، بەڕێوبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی گشتی بالیسان رایگەیاند "بەهەموولایەکی رادەگەینین نەخۆشخانەکەمان سەر بەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرە زیاتر لە بیست پزیشک و کارمەندمان دانیشتووی شاری هەولێرن لەئەگەری نەمانی هاتووچۆ و روودانی هەررووداوێکی کت وپڕ،ناتوانین وەک پێویست هاوکاری هاوڵاتییان بین، ئەمە لەکاتێکدایە کەدەبێت بازگەکان کارئاسانی بۆ پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بکەن".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەسەر پرسی داخستنی رێگای زینەتیربە کۆنکرێت، پەیوەندیمان بەلایەنی پەیوەندیدار و قائیمقامی قەزای شەقڵاوەکرد و پێی راگەیاندین بەفەرمانی وەزارەتی ناوخۆ بەهیچ جۆرێک رێگاکە ناکرێتەوە تاکاتێکی نادیار، هەروەها ماوەی بیست رۆژە  تیمی تەندروستی نەخۆشخانەکەمان شەونخونی دەکەن و پشکنین لەبازگەی بالیسان بۆخەڵکی ئەنجام دەدەن".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "بەشێک لەو کارمەندانەی لەبازگەی بالیسان شەونخونیان کردووە لەپێناوی سەلامەتی هاولاتیاندا بەداخەوە ئێستا رێگای چونەوەیان بەڕوودا داخراوە و تەنانەت ڕێگای ئەمبولانس بۆ گواستنەوەی حاڵەتە کت وپڕەکان وحالەتە گوماناویەکان وهێنانی دەرمان وکەلوپەلی پزیشکیش داخراوە".

لە کۆتایدا ئەوەش خراوەتەڕوو "بەو جۆرەش بێت رەنگە نەخۆشخانەکەمان پەکی بکەوێت،لەکاتێکدا نەخۆشخانەی گشتی بالیسان تاکە دەزگای تەندروستیە 24کاتژمێر خزمەت بەهاولاتیان دەکات لەنێوان سنوری هەردوو قەزای رانیە و قەزای سۆراندا".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان