کوردستانی
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەتی هەرێمی کوردستان بوودجەیەکی تایبەتی بۆ دەربەندیخان تەرخانکردووە ئاماژەی بەوەشکرد لە قۆناغی کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنادان .
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی سەردانیکردنی بۆ قەزای دەربەندیخان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای دەربەندیخانم کرد، هەروەها رەوشی تووشبووانی کۆرۆنا بە گشتی جێگیرە".
ئەوەشی ئاشکرا کرد "حکومەتی هەرێمی کوردستان بوودجەیەکی تایبەتی بۆ دەربەندیخان تەرخانکردووە بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها لە ئێستادا لە قۆناغی کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناداین".
ئاماژەی بەوەشکرد "ناکرێت هاوکارییەکا هەمووی لە یەک رۆژدا دابەش بکرێت و درێخی لە دابینکردنی پێداویستییەکان ناکەین، هەروەها دەبێت هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکان بن".