کوردستانی
مەرزی پەروێزخان رێنمایی تایبەت بە شوفێران دەردەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان رێنمایی تایبەت بە شوفێران و نوسینگەکان دەردەکات و ئاماژە بەوەشدەکات هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت.
راگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاویکردەوە، دوای کۆبونەوەی نێوان عەلی تۆفیق، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەگەڵ بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان و هەریەک لەبنکەکانی تەندروستی و کشتوکاڵ و ئاسایش لەنێو مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ژمارەیەک رێنمایی دەرکران، کە پێویستە سەرجەم شۆفێران و نوسینگەکان پێوەی پابەندبن، بەپێچەوانەوە ڕوبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە، کە ئەوانیش:-
1-هەر شۆفێرێک جگە لەبارەکەی، شتومەک بە نایاسایی بهێنێت، لەبەشی یاسایی بەڕێوبەرایەتی گومرگی گەرمیان ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت، لەبەڕێوەبەرایەتی دەروازەش لەڕێگەی کارتی ڕێگەپێدانی مەرزەوە سزا دەدرێت.
2-دەبێت سەرجەم شۆفێران پابەندبن بەتەواوی ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە لەبەکارهێنانی(دەستکێش، کەمامە، بەدلە).
3- هەر شۆفێرێک کرێی زیادە وەربگرێت، بەتەواوی لەمەرز دەردەکرێت، کرێ زیادەکەشی لێ وەردەگیرێتەوە.
4-تەواوی کاروباری گومرگی پشکنین دەبێت لەلایەن دەرهێنەرە گومرگییەکانەوە جێبەجێ بکرێت، شۆفێران مافی سەردانکردنی هیچ دام و دەزگایەکیان نیە لەبەر دروست نەبونی قەرەباڵغی.
5-دەبێت دەرهێنەرە گومرگییەکان بەکەمترین و خێراترین کات کاروباری گەڕانەوەی بار بەتایبەت( باری کشتوکاڵی) جێبەجێ بکەن، بەپێچەوانەوە ڕوبەڕووی داخستن دەکرێنەوە.