کوردستانی
ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ژمارەیەک هاوڵاتی ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کارمەندێکی تیمی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە قەزای سۆران رایدەگەیەنێت رۆژانە بە بەردەوامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتییان ئەنجام دەدەین ئەوەشی ئاشکرا کرد ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی 49 کەس دەرچووە کە سەرجەمیان نەگێتڤ بووە.
جەواد مەهدی، کارمەندی تیمی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە قەزای سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژانە پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە کەرەنتینە کراون، هەروەها هاوڵاتییانی دیکەش دێن پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ دڵنیایی ئەنجام دەدەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "ژمارەی ئەو کەسانەی کە پشکنین ئەنجام دەدەن بەپێی رۆژەکان دەگۆڕێت، هەروەها لە پشکنینانەی کە ئەنجامان داوە تەنها یەک حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سۆران تۆمارکراوە کە لە ئێران گەڕابوەوە و لە کەرەنتینە بوو".
ئەو کارمەندەی تیمی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە قەزای سۆران ئەوەشی ئاشکرا کرد "ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی 49 کەس دەرچووە کە سەرجەمیان نەگێتڤ بووە واتە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین".