کوردستانی

مووچه‌ى به‌شێك له‌ مامۆستایان راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچه‌ى به‌شێك له‌ مامۆستایان راگیرا

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى به‌رده‌وامى بایكۆتى مامۆستایان، له‌ چه‌ندین ناوچه‌ مووچه‌ى مامۆستایان راگیراوه‌ و داوایانلێكراوه‌ ده‌بێت پابه‌ندى ده‌وامبن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ مووچه‌یان پێنادرێت.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌ مه‌ودا میدیا دراوه‌ "له‌ سنورى پیره‌مه‌گرون و په‌روه‌رده‌ى دوكان مووچه‌ى چه‌ندین مامۆستا به‌هۆى بایكۆته‌وه‌ راگیراوه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابه‌شكراوه‌".

هه‌روه‌ها "له‌ چه‌ندین په‌روه‌رده‌ى تر فۆڕمێكى تایبه‌ت ره‌وانه‌ى قوتابخانه‌كان كراوه‌ و هه‌ر مامۆستایه‌ك له‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ ئه‌گه‌ر بایكۆت بكات ناوى له‌و لیسته‌دا ده‌نوسرێت و ره‌وانه‌ى په‌روه‌رده‌كان ده‌كرێن بۆ سزادانیان".

زیاتر له‌ 140 رۆژه‌ مامۆستایانى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیان كردووه‌ و ئاماده‌نین بچنه‌وه‌ هۆڵه‌كانى قوتابخانه‌.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان