گێتی
سهرلهشكر باقری ههڕهشهى توند له ئیسرائیل دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان ئێران رایگهیاند، ئیسرائیلییەکان بە تیرۆركردنى چوار هێزی سوپاى ئێران هەموو هێڵە سوورەکانیان بەزاند و وەڵامی ئێمە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیلیش سەرووی بیرکردنەوەکانی ئیسرائیل داڕێژراوە.
سەرلەشکەر محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانى ئێران رایگهیاند "سوپاى ئیسرائیل سەرەڕای هەموو تاوانهى کە ئەنجامی داوە نەیتوانیوە بگاتە هیچ یەکە لە ئامانجەکانی".
وتیشى "گرنگترین ئامانجی ئەوان لە کێشانی شەڕ بەرەو لوبنان ئاسایشی ناوچە باکوورییهکانی ئیسرائیل بوو کە نەک هەر نەهاتە دی بەڵکوو نائەمنییەکان لە حەیفا و تهلئهبیبیش پەرەی سەندووە".
باسى لەوەشکرد "تیرۆركردنى چوار كهس له هێزى سوپاى ئێران له لایهن ئیسرائیلییەکان، بەو هەوڵە سەرجەم هێلە سوورەکانیان بەزاند بەڵام ئەوە بزانن کە هێزە چەکدارەکانی ئێران لەسەر بنەمای ئەخلاق و خوێندنەوە ئایینییەکان و لەسەر یاسا نێودەوڵەتییەکان، لە درێژەی بەرگری لە یەکپارچەیی خاک و بەدوور لە ماتڵکردن و پەلە کردن و بە وردی و لە کاتی گونجاودا وەڵامی پەشیمان کەرەوە و جیاواز بە دەستدرێژییەکان دەداتەوە".
ع