کوردستانی
پارتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كردووه به قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له دواى ته‌واوبوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌ڵوێستى سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌به‌رانبه‌ر حكوومه‌ت و كابینه‌ى داهاتوو، واى له پارتى كردووه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ده‌ست بۆ مووچه و قوتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ببات.
به‌پێى ئه‌و زانیارییه تایبه‌تانه‌ى به مه‌ودا میدیاى دراون "پارتى زانیویه‌تى یه‌كێتى وه‌ك كابینه‌كانى رابردوو به هه‌ندێك پۆست و پله ره‌زامه‌ند نابێت و ده‌بێت شه‌ریكى راسته‌قینه‌ى حوكمڕانى بێت، حزبه‌كه‌ى رووبه‌ڕووى مه‌ترسیی كردووه كه چیتر ناتوانێت هه‌موو شتێك به‌دڵى خۆى بێت".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "پارتى له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و فشار و هه‌ڵوێستانه‌ى یه‌كێتى، په‌ناى بۆ مووچه و قوتى خه‌ڵكى كوردستان بردووه و ئاماده نییه حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایی داهاتى ناوخۆ راده‌ستى به‌غدا بكات تا به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه بكات".
پارتى به‌و كاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كورستان كه ماوه‌ى دوو مانگه دابه‌ش نه‌كردووه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى به‌كارهێناوه و ده‌یه‌وێت به‌و جۆره فشار بكات تا كابینه‌ى داهاتوو به ویستى خۆى بڕوات.