ئابووری

داوامانكردووه‌ له‌تكه‌نۆكى به‌شه‌خۆراك بكه‌ن به‌ فاسۆلیا بۆمان

مەودا میدیا - سلێمانی |


 داوامانكردووه‌ له‌تكه‌نۆكى به‌شه‌خۆراك بكه‌ن به‌ فاسۆلیا بۆمان

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ى ساڵى رابردوو له‌ به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ ته‌نها دووجار فاسۆلیا به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شكرا.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ساڵى رابردوو له‌به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌، به‌غدا ته‌نها دووجار فاسۆلیاى به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شكردووه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "ئێمه‌ ده‌زانین فاسۆلیاكه‌ سودى بۆ خه‌ڵك هه‌یه‌ و به‌كاریده‌هێنن، چه‌ندینجار داوامان له به‌غدا كردووه‌ له‌تكه‌ نۆك بگۆڕن بۆ فاسۆلیا به‌ڵام نه‌یانكردووه‌".

وتیشى "مادده‌كانى به‌شه‌خۆراك كه‌ ده‌درێنه‌ هاوڵاتییان زۆر باش و كوالێتین و داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كه‌ین به‌كاریانبهێنن، ئه‌و برنجه‌شى كه‌ دابه‌شده‌كرێت زۆر له‌ برنجى بازاڕ به‌هاى خۆراكى تێدایه‌".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان