کوردستانی

ئاسایشی سلێمانی ئەو کوڕەی دەستگیرکرد کە خۆی کردبوو بە کچ

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی سلێمانی ئەو کوڕەی دەستگیرکرد کە خۆی کردبوو بە کچ
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە لە قەزای دوکان دوای ئەوەی وتویەتی توشی کۆرۆنا بووەو لە ئێران گەڕاوەتەوە دواتر خۆی کردووە بە کچ تا نەناسرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکی ئاسایشی سلێمانی هاتووە "هێڵی گەرمی تەندروستی بۆ خزمەتی هاوڵاتیان کراوە، بەڵام شەوی رابردوتر کەسێک لە قەزای دوکان بە ناوی (ا،ح،ح)تەمەنی 17 ساڵە پەیوەندی کردوەبە هێڵی گەرمی ١٢٢ و وتویەتی کە لە ئێران گەڕاوەتەوەو توشی کۆرۆنا بووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای ئەوەی تیمەکان گەیشتونەتە ماڵەکە، ئەو کەسە خۆی کردووە بە کچ و دواتر ئاشکرا دەبێت و دوای پەیوەندی کردنی تیمەکانی هێڵی گەرم بە هێزەکانمان، بە ماددەی 2ی کەسی ناوبراو دەستگیرکراوەو دانی بە تاوانەکەی ناوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان