ئابووری

بانكى ناوه‌ندى بڕێكى زۆر دۆلارى خسته‌بازاڕه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانكى ناوه‌ندى بڕێكى زۆر دۆلارى خسته‌بازاڕه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، بانكى ناوه‌ندى عیراق بڕێكى زۆر دۆلارى خسته‌بازاڕه‌وه‌، به‌ڵام نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار به‌شێوه‌یه‌كى جێگیر ماوه‌ته‌وه‌.

بانكى ناوه‌ندى عیراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌ "له‌ په‌نجه‌ره‌ى كڕین و فرۆشتنى دۆلار به‌ كۆمپانیاو بانكه‌كان بڕى زیاتر له‌ 203 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى كاش و حه‌واڵه‌ فرۆشراوه‌ به‌نرخى فه‌رمى بانكى ناوه‌ندى كه‌ 100 دۆلار بۆ 132 هه‌زار دیناره‌".

باسى له‌وه‌شكرد "له‌و بڕه‌ زیاتر له‌ 187 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى حه‌واڵه‌ و زیاتر له‌ 16 ملیۆن دۆلاریشى به‌شێوه‌ى كاش بووه‌".

شایه‌نى باسه‌، بانكى ناوه‌ندى عیراق رۆژانه‌ دۆلارێكى زۆر ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌، به‌ڵام كاریگه‌رى له‌سه‌ر نرخى بازاڕ نابێت و 100 دۆلار به‌ 152 هه‌زار دینار ده‌گات به‌ ده‌ستى هاوڵاتییان.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان