ئابووری
هاورده‌كردن قه‌ده‌غه‌كراو ته‌ماته‌ش گرانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوو هاورده‌كردنى ته‌ماته قه‌ده‌غه‌كرا، له‌ئێستادا نرخه‌كه‌ى به‌رزبووه‌ته‌وه و له عه‌لوه كیلۆیه‌ك ته‌ماته به هه‌زار دیناره.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ته‌ماته‌ى هاورده‌ى وڵاتان وه‌ك ئێران و توركیا قه‌ده‌غه‌كراوه و ئه‌وه‌ى له بازاڕ هه‌یه به‌شێكى به‌رهه‌مى ناوخۆیه كه هه‌ڵگیراوه و ئه‌وه‌ى تریش هاورده‌ى خوار و ناوه‌ڕاستى عیراقه".
باسى له‌وه‌شكرد "به‌هۆى قه‌ده‌غه‌كردنى ته‌ماته، نرخه‌كه‌ى به‌رزبووه‌ته‌وه و له‌عه‌لوه كیلۆیه‌ك ته‌ماته به هه‌زار دیناره له جۆرى زۆر باش، ته‌ماته‌ش هه‌یه كیلۆى به 700 دیناره، له ده‌ره‌وه‌ش دوكاندار و ماركێته‌كان به‌گرانتر ده‌یفرۆشنه‌وه به هاوڵاتییان".
وتیشى "پێش قه‌ده‌غه‌كردنى ته‌ماته، نرخى كیلۆیه‌ك به 500 تا 600 دینار بوو، له ده‌ره‌وه كیلۆ و نیوێك ته‌ماته به هه‌زار دینار له‌سه‌ر هاوڵاتیی ده‌كه‌وت".
ه،ع