ئابووری

به‌شداربووانى یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون داوا ده‌كه‌ن نرخى دۆلاریان له‌سه‌ر كه‌مبكرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌شداربووانى یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون داوا ده‌كه‌ن نرخى دۆلاریان له‌سه‌ر كه‌مبكرێته‌وه‌


مه‌ودا میدیا-

 
به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراق و وه‌رگرتنى قیستى مانگانه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كه‌ و سیتییه‌كانى نیشته‌جێبوون، به‌شداربووان داوا ده‌كه‌ن نرخى دۆلاریان له‌سه‌ر كه‌مبكرێته‌وه‌.

ئاره‌زوو سابیر، یه‌كێك له‌ به‌شداربووانى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراق له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌، پێش ئه‌وه‌ى دۆلار به‌رزبێته‌وه‌، خه‌ڵكێكى زۆر به‌شدارى یه‌كه‌و سیتییه‌كانى نیشته‌جێبوونیان كردووه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌وكات 100 دۆلار له‌نێوان 120 بۆ 125 هه‌زار دیناربوو، دواتر به‌رزبووه‌وه‌ رۆشته‌ سه‌رو 145 هه‌زار و زیاتر له‌ ساڵێكیشه‌ 100 دۆلار له‌ نێوان 150 بۆ 160 هه‌زاره‌ و ماوه‌یه‌كیش تا 175 هه‌زار رۆشت".

وتیشى "ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ زیانى زۆرى له‌ به‌شداربووانى سیتییه‌كان داوه‌ ئه‌وانه‌ى قیستى مانگانه‌یان له‌سه‌ره‌ و قورساییان له‌سه‌ر دروستبووه‌، به‌لانى كه‌م بۆ هه‌ر 100 دۆلار به‌راورد به‌ پێشتر 25 هه‌زار دینار له‌سه‌ریان زیادى كردووه‌، واته‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك قیستى مانگانه‌ى 300 دۆلار بێت، 75 هه‌زار له‌سه‌رى زیادى كردووه‌ له‌و كاته‌دا كه‌ مووچه‌ش خراپه‌ و بارى دارایی هاوڵاتییان باش نییه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌كاتێكدا بانكى ناوه‌ندى 100 دۆلار به‌ 132 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت، پێویسته‌ حكومه‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار نرخى دۆلار له‌ سیتییه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه‌ و لانى كه‌م ئه‌گه‌ر به‌پێى نرخى فه‌رمى نه‌بێت بكرێته‌ 135 هه‌زار دینار".

 لاى خۆیه‌وه‌ ئه‌ندازیار عه‌زیز سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى پارێزگاى سلێمانى به‌مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هیچ بڕیارێكى فه‌رمى له‌ باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار بۆ قیستى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون نییه‌، به‌ڵام پرۆژه‌ و كۆمپانیا هه‌یه‌ نرخى دۆلارى بۆ به‌شداربووه‌كانى كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ وه‌ك هاوكارییه‌ك".


ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان